ئابووری
ئه‌مساڵ پرده‌كه‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه ته‌واو ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى چاككردنى رێگاوبانى راپه‌ڕین رایگه‌یاند، كاره‌كانى پردى ده‌ربه‌ندى رانیه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و ئه‌مساڵ ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ڕووى هاووڵاتییان ده‌كرێته‌وه.
تاریق خدر، به‌ڕێوه‌به‌رى چاككردنى رێگاوبانى راپه‌ڕین به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كاره‌كانى پردى ده‌ربه‌ندى رانیه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و له %99ى كاره‌كانى ته‌واوبووه‌و ته‌نها قیركردن و هێڵكارى بۆ ماوه و مانگانه‌ش بودجه‌یه‌كى بۆ خه‌رجده‌كرێت له نێوان 400 بۆ 600 ملیۆن دیناره".
هه‌روه‌ها وتى "به‌هۆى باران بارین و كه‌شوهه‌وا قیركردن و كاره‌كانى تر‌ى دواده‌كه‌ون، هه‌ر بۆیه بڕیاره مانگى سێى ئه‌مساڵ پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت و به‌ڕووى هاووڵاتییان و شۆفێران بكرێته‌وه".
شایه‌نى باسه، دوو ساڵ پێش ئێستا، پرۆژه‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه خرایه بوارى جێبه‌جێكردن و بودجه‌كه‌شى نزیكه‌ى 12 ملیار دیناربوو، درێژیه‌كه‌ى 408 مه‌تر و 21 مه‌تر به‌رزه و پانیه‌كه‌شى 15 مه‌تره، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا ته‌واوبكرێت به‌ڵام به‌هۆى هه‌ندێ گرفتى ماددى ته‌واوبوونه‌كه‌ى دواخرا.
ه،ع