عیراقی

په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو، په‌رله‌مانى عێراق له‌ پشووى یاسادانانبوو، له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پشوى یاسادانان به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و له‌ رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌".

وتیشى "چه‌ندین بابه‌تى گرنگ هه‌یه‌ له‌و ماوه‌یه‌ كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌وانه‌ش پرسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و چه‌ندین بابه‌تى تر، هه‌روه‌ها هه‌موارى یاساى بودجه‌ یه‌كێكى تر له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كان".

شایه‌نى باسه‌، په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ر وه‌رزێكى یاسادانان بۆ ماوه‌ى دوو مانگ ده‌چێته‌ پشووه‌وه‌.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان