عیراقی
پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق دواده‌كه‌وێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى 18ى مانگى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا ئه‌نجومه‌نه‌كان پێكنههێنراون و ره‌نگه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى تریش دوابكه‌وێت.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زارى عه‌لى فه‌تلاوى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندووه"پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بۆ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له واده‌ى خۆى دواده‌كه‌وێت".
ئه‌و سه‌ركرده باسى له‌وه‌شكردووه "هه‌وڵى چڕ و به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پێكبهێنرێت و گرفتێك له ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێكه به‌رده‌وام دروستبوون و پێكهێنانهكهیان كاتێكى زۆرى پێده‌چێت".
رۆژى 18ى مانگى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه چه‌ندین ساڵه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامنه‌درابوو، ته‌واوى پارێزگاكانی عيراقيش ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ بێ ئه‌نجومه‌ن بوون.
ه،ع