عیراقی

سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عیراق دياریدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عیراق دياریدەکرێت
مەودا میدیا-

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە سەبارەت بە چەند پڕۆژە یاسایەک و لە هەمان کاتیشدا تاوتوێی دياریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دەکات.

عامر فەیاز، سەرۆکی فراکسیۆنی تەسمیم لە پەرلەمانی عیراق راگەیاند ''شەممەی داهاتوو سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عیراق''

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد  ''بڕيار بوو سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەیان دواخستووە بۆ رۆژی شەممەی داهاتووی وەکو یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان".

ئەم بڕيارەش دوای ئەوە دێت، بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عیراق محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، لەسەر دۆسیەی ساختەکاری لە نوسراوی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامێکی پەرلەمان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال