عیراقی

هه‌موو رۆژێك 200 هاوسه‌ر له‌ یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌موو رۆژێك 200 هاوسه‌ر له‌ یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو له‌ عێراق نزیكه‌ى 70 هه‌زار هاوسه‌ر له‌ یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئامارێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق "له‌ هه‌موو عێراق، له‌ ماوه‌ى ساڵى رابردوو 68 هه‌زار هاوسه‌ر له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى جیابوونه‌یه‌وه‌، زۆرترین جیابوونه‌وه‌ش له‌مانگى هه‌شت تۆماركراوه‌ كه‌ نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە مانگی ئەیلوولی ساڵى رابردوو 23 هەزار و 474 پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دراون، لەو ژمارەیەش 19 هەزار و 720یان گرێبەستی هاوسەرگیری لەناو دادگاكان بوون و سێ هەزار و 754یشیان گرێبەستیان لە دەرەوەی دادگاكاندا بووە".

به‌پێى ئاماره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى "ساڵى رابردوو هه‌موو رۆژێك 206 هاوسه‌ر له‌ یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌".


ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان