عیراقی

پشتیوانى هه‌رێم بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا قوڵده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


پشتیوانى هه‌رێم بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا  قوڵده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

لێکۆڵەرێكى بوارى سیاسی ڕایگەیاند، پشتیوانى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا زیاتر قوڵده‌كاته‌وه‌.

سەعید بەدری، لێكۆڵه‌رى سیاسى رایگه‌یاند "پاڵپشتی مه‌سرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، هەوڵێکه‌ بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە لە ڕابردوودا شکستی هێناوە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ " بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی لە عێراق، ئەنجامی نەرێنی بەدواوە دەبێت کە تەنیا خەسار بەر هەرێمی کوردستان و کوردەکان دەکەوێت، له‌ ئه‌نجامیشدا كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا زیاتر قوڵده‌بنه‌وه‌".

شایه‌نى باسه‌، رۆژى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاند "بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسایش و ئارامى بۆ ناو عێراق، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ ده‌ربكه‌ن".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال