ئابووری

راوێژكارى سودانى بۆ مه‌ودا میدیا: دۆلار ده‌بێته‌ 135 هه‌زار

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژكارى سودانى بۆ مه‌ودا میدیا: دۆلار ده‌بێته‌ 135 هه‌زار

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا نرخى دۆلار داده‌به‌زێت، ده‌شڵێت "ئامانجه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ دۆلار ببێته‌ 135 هه‌زار دینار".

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بانكى ناوه‌ندى و حكوومه‌تى عیراق به‌رده‌وامن له‌ كاركردن بۆ ئه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا دابه‌زێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین رێكار گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌ ئێستاشدا كار به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ مامه‌ڵه‌كانى نرخى دۆلار راگیراون".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو به‌هۆى گرژییه‌كانه‌وه‌یه‌، به‌ڵام ئامانجى بانكى ناوه‌ندى دابه‌زینى نرخى دۆلار".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "كاره‌كان زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چن، بانكى ناوه‌ندى دۆلارى كاشى زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاورده‌كردنى دۆلارى كاش له‌ئه‌مریكاوه‌ به‌رده‌وامه‌، ئامانجى بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوودا نرخى دۆلار ببێته‌ 135 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى مانگى شوباتى ساڵى رابردوو، بانكى ناوه‌ندى عیراق، به‌ فه‌رمى نرخى دۆلارى له‌ 145 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 132 هه‌زار دینار دابه‌زاند، به‌ڵام تا ئێستا له‌ بازاڕه‌كاندا هاوڵاتییان دۆلار به‌ 154 هه‌زار دینار ده‌كڕن.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان