عیراقی

بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ دابینکردنی دۆلاری پێویست بۆ بانکە رێگەپێدراوەکان، بەپێی ئەو پێویستییەی کە بانکەکان هەیانە بۆ رایکردنی کارەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عیراق راگەیاند "بانکەکەمان ئامادەیە بە دابینکردنی دۆلاری پێویست بۆ بانکە بازرگانییە رێگەپێدراوەکان لە کەمترین کاتدا، بەڵام بانکەکان سەرەتا دەبێت ئەو لینکەی کە لە نووسراوەکەدا هاتووە ئەو رێژەیەی کە پێوەستییانە بینێرن بۆ بانکی ناوەندیی بۆ ئەوەی ئەوانیش دەست بکەن بە دابینکردنی".

ئەمەش لە کاتێكدایە کە پێشتر بەهۆی کەمی دۆلاری کاش لە بانکە بازرگانییەکاندا کێشەی بۆ بانکەکان دروستکردبوو لە رایکردنی کارەکانیان، چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئەم بریارە نوێیەی بانکی ناوەندییەوە ئەو گرفتە نەمێنێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال