عیراقی

تابلۆی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تابلۆی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
مەودا میدیا- 
 
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق رایدەگەیەنێت كارگەی نوێی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەواو بووە،
هەروەها ئەماژەی بەوەشکرد لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا ئامێرە تازەکان دەگەن بە دەستمان.
 
زیاد قەیسی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق رایگەیاند "لە دوای ئەوەی کە ئامێرەکان گەشتن بە چاپخانەکان بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بەکاریدەهێنین، لە دوای ئەوەی عیراق بە شێوەیەکی فەرمی چووە ناو رێککەوتنی ساڵی 2017ی ڤییەناوە لەوکاتەوە تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی عیراق لەسەر ئاستی جیهانی باوەڕپێکراون کە تابلۆکان ستانداردی جیهانین و کاتی خۆی رێككەوتنی هاتوچۆی ڤیەننا لە ساڵی 1968ی لەسەر کراوە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "بە مەبەستی گەیشتن بە سیستمێكی یەكگرتووی هاتوچۆ کاردەکرێت بۆ گەشەپێدان و یەکخستنی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری و سیستمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل".
 
ناوبراو راشیگەیاند  "ئەو مۆڵەتە نێودەوڵەتییەی كە هاوڵاتییان دەریدەهێنن باوەڕپێکراوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە هەماهەنگییان لەگەڵ حکومەتی عیراقدا هەیە".

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال