عیراقی
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كه‌مێك پێش ئێستا، دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "دانیشتنه‌كه به ئاماده‌بوونى 260 په‌رله‌مانتار بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكردووه".
هه‌ر یه‌كه له سالم عیساویی، شعلان كه‌ریم، مه‌حمود مه‌شهه‌دانى، ته‌لال زه‌وبه‌عى و عامر عه‌بدولجه‌بار كاندیدن بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.
شایه‌نى باسه، مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو، دادگاى فیدراڵى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسى،سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى له پۆسته‌كه‌ى دورخستنه‌وه.
ه،ع