عیراقی
هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو هه‌ڵبژاردنى گه‌ڕى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عيراق به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دادگاى فیدراڵى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى راگرت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌ریه‌كه له یوسف كیلابى و فالح خه‌زعه‌لى، په‌رله‌مانتارانى عیراق سكاڵایان له دادگاى فیدراڵى تۆماركرد به تۆمه‌تى به‌عسى بوونى و پیا هه‌ڵدانى به سه‌دام حسێنى، سه‌رۆكى رژێمى پێشووى به‌عس له لایه‌ن شه‌علان كه‌ریم، كه ده‌نگى یه‌كه‌مى گه‌ڕى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراقى به‌ده‌ستهێنابوو.
كیلابى ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا شه‌علان به سه‌دام حسێن هه‌ڵده‌دات، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵى عیراق پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق رابگرێت.
ه،ع