تەندروستی

دوو ده‌رمانى نوێ بۆ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ به‌رهه‌مهێنران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ده‌رمانى نوێ بۆ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ به‌رهه‌مهێنران

مه‌ودا میدیا-

لێکۆڵەرانی زانکۆی تاران توانیان دوو دەرمانی دژە نەخۆشییە ئیمنییەکان و شێرپەنجە بەرهەم بهێنن.

له‌ زانكۆى تاران، له‌ لایه‌ن چه‌ند لێكۆڵه‌رێكى تایبه‌ت به‌ ده‌رمان، توانراوه‌ دوو ده‌رمانى نوێ بۆ چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه‌ به‌رهه‌مبهێنرێت و به‌هۆیه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ راده‌گرێت.

ئه‌و ده‌رمانانه‌ دژە ئیمەنی و دەرمانی هەندێک لە شێرپەنجەکانن وەکوو شێرپەنجەی سی، جەرگ و پێست، هه‌روه‌ها دەرمانێک کە پێوەندی بە دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجەوە هەیە، دەرمانێک داڕێژراوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕاگرتنی ئەو نەخۆشییە و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هەو لە نەخۆشییە دژە ئیمەنییەکان وەکوو ئارتریت ڕوماتوئید، پسوریازیس و کرۆن.

شایه‌نى باسه‌، نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كان كه‌ ساڵانه‌ له‌ جیهاندا به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رمانێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چاره‌سه‌رى یه‌كجارى نه‌خۆشییه‌كه‌ بكات.

ه،ع


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە