راپۆرت

ئەم چەند رۆژە لە سلێمانی چەند گۆشت و مریشك خوراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم چەند رۆژە  لە  سلێمانی چەند گۆشت و مریشك خوراوە
مەودا میدیا-

لە ماوەی كەمتر لە یەك هەفتەدا كە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەهۆی خۆپارێزی و كەرەنتینە لە ماڵەوە بوون بە سەدان تەن مریشك و گۆشتی سور خوراوە، كۆی گشتی زیاتر لە 700 تۆن دەكات.

شاڵاو عارف، سەرپەرشتیاری لیژنەی ڤێتەرنەری لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەژێر ڕێنمایی بەرێوبەری ڤێتێرنەری سلێمانی و لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەی تایبەتی رووبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆناو كە قائیمقامی ناوەندی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات و بۆ دڵنیابوون لەگەیشتی سەرچاوەیەکی خۆراکی تەندروست بەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دڵنیابوون لەپاراستنی ژیانی کارمەندان و ئەو هاووڵاتیانەی بەرکەوتنیان هەیە٫ کوشتارگەی نوێی سلێمانی پرۆگرامێکی خۆپارێزی پەیڕەو دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "لەماوەی پێنج ڕۆژی کارکردندا  بڕی 102 تۆن و 200 کیلۆ گۆشتی تەندروست و پڕ بەهای ئاژەڵی بچوک و 210 تۆن و 900 کیلۆ گۆشتی تەندروست و پڕ بەهای ئاژەڵی گەورە رەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی كراوە جگە لەگۆشتفرۆشەکانی بەلەدیەکە کە بۆ سەلامەتی گشتی داخراون".

وتیشی " هاوکات 8 تۆن و 100کیلۆ گۆشتیش رەتکراوەتەوەو لەناوبراوە بەهۆی نەشیاوی لەرووی تەندروستی و سەدان ئۆرگانی ناو لاشەش بەهەمان شێوە لەناوبراون".

هاوكات سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە سلێمانی پێویستی بە 90 تۆن گۆشتی مریشك هەیە و ئەو بڕەش لە كاتی بۆنەكاندا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات".

ئەوەشی خستەڕوو "تەنیا سلێمانی لە رۆژێكدا 90 تەن گۆشتی مریشكی پێویستە، ئەو چەند رۆژەی كە دۆخەكە بەو شێوەیە بووە، بڕەكە كەمبوەتەوە یان وەك خۆی ماوەتەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان