کوردستانی
پەیامێکی تووند لە سەرۆکی حکومەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێرەوە کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی عیراق کرد لەسەر ئەم هێرشانە هەڵوێستی تووندیان هەبێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "جارێکی دیکە هەولێری پایتەخت سەربەرز کرایەوە بووە ئامانجی هێرشی موشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە، داواکارم لە خوای گەورە، شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و بریندارەکان هەرچی زووترە چاک ببنەوە. بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان شەرمەزار دەکەم".
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا ئەوەش خرایەڕوو "داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەم هەڵوێستی تووندیان هەبێت بەرانبەر بەم پێشێلکاریەی دەکرێتە سەر سەروەریی عیراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم لە سەر ئەو ستەمکاریەی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەکرێت بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان".

ئەمەش لەکاتێکدایە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر خاکی هەرێم لە لایەن وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێم بەردەوامی هەیە، بەم هۆیەشەوە چەندین هاوڵاتی بێتاوان گیانیان لەدەستداوە.
م.ف
م.ف