عیراقی
عیراق لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەیاننامەیەکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سکاڵا تۆماردەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عیراق بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر شاری هەولێر دەکات کە شوێنی نیشتەجێبوونیان کردووەتە ئامانج و قوربانیی لێکەوتووەتەوە.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، حکومەتی عیراق ئەم رەفتارە شەڕەنگێزیانە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی گەلی عیراق و بێڕێزیکردن بە بنەماکانی دراوسێیەتی باش و ئاسایشی ناوچەکە هەژماردەکات، سەرجەم رێکارە پێویستییەکان لەبەرانبەردا دەگرینە بەر تا دەگات بە سکاڵا تۆمارکردن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئاشکراشیکرد، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێکدەهێنێت و دەستدەکەن بە کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکانی ئەم رووداوە و دواتر ئەنجامەکەی بۆ گەلی عیراق و رای گشتیی ئاشکرادەکەن و بەرپەرچی ئەو تۆمەتانە دەدەنەوە کە لە پشتی ئەو هێرشانەوەن.
بیروڕا



