کوردستانی

یەکێتی: پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی: پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین  ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

لەبارەی هێرشەکەی شاری هەولێرەوە کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "هێرش بۆ سەر  هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ناڕەوایەو سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل دەکەین. پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر سەروەری عیراق و  ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی دانپیانراوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێمان وایە هەر کێشەیەکی سیاسی - ئەمنی هەستیار لە نێوان وڵاتە دراوسێکاندا بەم شێوەیە تاکلایەنە و لە دەرەوەی تێگەیشتنی سیاسیی و ئەمنی هاوبەش، چارەسەر نابن و تەنها ئاڵۆزی و ژینگەی پەیوەندییە ئیقلیمییەکان تێکدەدەن کە سەرەنجام گەلانی عیراق نرخەکەی دەدەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان بەتایبەتی خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی دەکەین وهیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

باس لەوەشکراوە "ئەرکی سەرشانی حکومەتی فیدرالییە کە پێکهاتەیەکی ئیئتلافییە و پشتیوانی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەیە، هەوڵەکانی  چڕتر بکاتەوە بۆ داکۆکی لەسەر سەروەری وڵات و ئاسایشی هاوڵاتیان و بەکردەوە یەکێتیی ریزەکانی گەلی عیراق دووپات بکاتەوە و هەیبەتی نێودەوڵەتی  وڵاتەکە بپارێزێت".

ئەوەش هاتووە "پێویستە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم و پارتە سیاسیەکانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراق رۆڵی زیاتر بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پاراستنی هاوڵاتییان و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان