عیراقی
عیراق باڵیۆزه‌كه‌ى تارانى برده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكرده‌وه، بانگهێشتى باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له تارانى پایته‌ختى ئێران كردووه به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە " نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشتی عێراق کرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو هێرشە کە لە شەوی رابردوودا کرایە سەر هەولێر".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بردنه‌وه‌ى باڵیۆزه‌كه‌ى بۆ عێراق، مەبەستی گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیە لەسەر ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەند هاووڵاتییەک و برینداربوونی چەندانی دیکە".
شایه‌نى باسه، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، ئێران چه‌ندین مووشه‌كى ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێكى سڤیل كوژران له‌ناویاندا پێشڕه‌و دزه‌یی وه‌به‌رهێنه‌رى دیارى كوردستان و منداڵه‌كانى هه‌بوون.
ه،ع
بیروڕا



