کوردستانی
چه‌ندین مامۆستا به‌هۆى بایكۆته‌وه سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى به‌رده‌وامى بایكۆت و نه‌چوونه‌وه‌یان بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن، په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان و په‌روه‌رده‌ى چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رى سزاداوه.
به‌پێى ئه‌و نوسراوانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، له په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان و په‌روه‌رده‌ى چه‌مچه‌ماڵ، سزاى چه‌ندین مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ر دراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامییان به بایكۆت داوه و نه‌چونه‌ته‌وه ناو هۆڵه‌كانى وانه‌وتنه‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و مامۆستایانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له رۆژى 14ى ئه‌م مانگه نه‌چونه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه، مووچه‌ى یه‌ك رۆژیان لێ ده‌بڕدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ژمارنه‌كردنى ئه‌و ماوه‌یه به‌مه‌به‌ستى سه‌ره‌مووچه و به‌رزه مووچه و خانه‌نشینكردنیان".
سامان عه‌لى، نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رو داموده‌زگاكانیشى به‌پێى یاسا ناتوانن سزاى هیچ مامۆستایه‌ك بده‌ن، ئه‌و مامۆستایانه ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى سزاى داون".
وتیشى "كاتێك ده‌توانرێت سزاى مامۆستا‌و هه‌ر كه‌سێكى تر‌ى مووچه‌خۆر بدرێت كه مافه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركرابێت به‌تایبه‌تى مووچه".
شایه‌نى باسه، زیاتر له چوار مانگه، مامۆستایانى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنیان كردووه و ناچنه‌وه بۆ ده‌وام.
ه،ع