کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی قەزای کەلار - دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانونی دووەمی 2024 بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ئەتیکۆ و ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا هایلۆکس لە سەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی ئاوەخێری بەپێی زانیاری سەرەتاییەکان چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کەبەئاراستەی کەلار هاتووە گیانیان لەدەستدا و شۆفێرەکەشی برینداربوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تیمەکانی هاتوچۆ لە سەر رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".
س.ر