کوردستانی

هه‌رێمى كوردستان..ساڵى رابردوو 37 رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێمى كوردستان..ساڵى رابردوو 37 رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراون

مه‌ودا میدیا-

سه‌نته‌رى میترۆى بۆ داكۆكى له‌ مافى رۆژنامه‌نوسان بڵاویكرده‌وه‌، ساڵى رابردوو 249 پێشێلكارى به‌رانبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى سه‌نته‌رى میترۆ "بە بەراورد بە ساڵی رابردوو پێشێلكاری و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەرێژەی (42%)كەمیكردووە، پێشێلكاری لە (431) حاڵەتەوە بۆ (249) حاڵەت كەمیكردووە، دەستگیركردن لە (64) حاڵەتەوە بۆ (37) حاڵەت كەمیكردووە".

بەپێی راپۆرتەكە" ساڵى رابردوو (249) پێشێلكاری بەرانبەر (247) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، رێگریكردن و جیاكاری (134) حاڵەت، دەستبەسەركردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسان (38) حاڵەت، دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان (37) حاڵەت، هێرش و هەڕەشەو سوكایەتی (27)، دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی (5) حاڵەت، هێرشی ئەلكترۆنی (4) حاڵەت، شكاندنی كەل و پەلی رۆژنامەنووس (2) حاڵەت، هەڵكوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووسان (2) حاڵەت".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "دەستگیركردنى رۆژنامەنووسان له‌ ساڵی 2022 (64) بووه‌، ساڵی 2023 (37) حاڵه‌ت بووه‌".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan