کوردستانی

محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى كه‌سایه‌تى و سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاوا ده‌كات و ده‌ڵێت، داگیرکەرو دوژمنانی کورد و کوردستان هەموویان یەکیان گرتووە و بە یەك چاو سەیری دۆزی کورد دەکەن.

محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنێ، ئه‌ندامى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نوسیویه‌تى "دوژمنانى كورد هه‌موویان یه‌كیان گرتووه‌ و پیلانیان هەیە بۆ لەناوبردنی ئەزموونی باشوور و رۆژئاوای کوردستان".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورك بۆ سەر هەردوو ئەزمونەکە و هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر، سەلماندیان کە داگیرکەران لە هەر چوار پارچە پیلانی هاوبەشیان هەیە  بۆ لەناوبردنمان".

ه،ع

ده‌قى بانگه‌وازه‌كه‌ى:

بانگەواز و هاوار..!

هەلێکی مێژوویی نوێ بۆ کورد لە ئارادایە

بەڕێز:مسعوود بەرزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 
بەڕێز: پاڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 
بەڕێز: جەمیل بایك سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان
بەڕێز: مستەفا هیجری بەپرسی ڕابەرایەتی  حیزبی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان: هاوسەرۆکانی هەدەپە پارتی یەکێتی دیموکراتی گەلان ـ تورکیا
 بەڕێز:ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی گەلان ـ ڕۆژئاوای کوردستان
بەڕێزان: سەرۆك و سکرتێری هەموو هێزە کوردستانییەکان (ئیسلامی و عیلمانی)،ئەزموون و مێژووی بۆی سەلماندووین، کە داگیرکەرو دوژمنانی کورد و کوردستان هەموویان یەکیان گرتووە و بە یەك چاو سەیری دۆزی کورد دەکەن و هەموو هاو ئاهەنگن، یەك پیلانیان هەیە بۆ لەناوبردنی ئەزموونی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
 هێرشە کانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورك بۆ سەر هەردوو ئەزمونەکە و هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر، سەلماندیان کە داگیرکەران لە هە رچوار پارچە پیلانی هاوبەشیان هەیە  بۆ لەناوبردنمان.
 داوا لە بەڕێزان بارزانی و تاڵەبانی دەکەین کە ئەم هەلە بقۆزنەوە و  ئەم دەرفەتە لە دەست کورد نەدەن ،داوا لە هەموو سیاسییەکانی کورد بکەن بەبێ جاوازی و بەبێ گۆێگرتن لەدەزگا هەواڵگرییەکان کۆبوونەوەیەکی هێزە سیاسییەکان لە کوردستاندا  ڕێک بخەن، بۆ هەڵۆێست وەرگرتن لە دژی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە ئەکرێتە سەر باشوورو ڕۆژاوای کوردستان ، ئەو کۆبوونەوەیە بکەنە بەردی بناغەی وەلانانی ناکۆکییەکان و بەرژەوەندی خوازانەی حیزبیی بەرچاوتەنگ، کە دوژمنان ساڵەهایە دروستیان کردوە و کاری لەسەردەکەن، بەڕێزان ئەمەش هاواری خەڵکی کوردستانە بەهەموو چین و تۆێژەکانەوە

.
محەمەد ئەمین پێنجۆێنی 
ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان