کوردستانی
کونسوڵخانەی ئەمەریکا: لە هێرشەکەی هەولێر زیانمان بەرنەکەوتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکە دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند "بە تووندی ئیدانەی هێرشە پڕ تووندوتیژی و بێماناکانی ئەم دواییەی ئێران دژی هاوڵاتییانی مەدەنی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ هەموو ئەوانەی برینداربوون دەخوازین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئیدانەی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عیراق لە لایەن ئێرانەوە دەکەین، وە لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیانیان بەرنەکەوتوون".
س،ر