کوردستانی
وادە نوێیەکەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرادەکریت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رێککەوتوون لەسەر کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە "لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رێککەوتووین بۆ ئەوەی لە 19 بۆ 30 ئایاری ئەمساڵ وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێشتا رۆژەکە بەدیاریکراوى یەکلانەکراوەتەوە، بەڵام لەنێوان ئەو ماوەیەدا رۆژێک دیاریدەکرێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێشتا رۆژەکە بەدیاریکراوى یەکلانەکراوەتەوە، بەڵام لەنێوان ئەو ماوەیەدا رۆژێک دیاریدەکرێت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژی 25ی شوباتی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامبدرێت، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند "ناتوانن لەو وادەیەدا هەڵبژاردن بەڕێوەببەن".
س.ر
س.ر