کوردستانی
لەبارەی کەوتنەوەکاری هێڵی کۆڕەک روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لەبارەی کارکردنەوەی پەیوەندی هێڵی كۆڕەک تیلیکۆم بۆ هێڵەکانی دیکە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".
سیروان بارزانی، خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پرسی وەستانی هێڵی پەیوەندی کۆڕەک لەگەڵ هێڵەکانی دیکە رایگەیاند "ئێمە لەگەڵ عیراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندی هێڵی كۆڕەك لەگەڵَ کۆمپانیاکانی دیکە و عیراق هەر پێمان دەڵێت، ئەم هەفتەیە نا، هەفتەیەکی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نووسراو و پەڕاوەکانی پەیوەست بەو پرسە لە ئۆفیسی خودی سەرۆک وەزیرانی عیراقە و چاوەڕێین بڕیارێکی یەکلاکەرەوە و چارەنووسساز بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی نێوان دەستەی پەیوەندییەكان و کۆمپانیاكەیان".
چەندین مانگە بەهۆی كێشەیەكی نێوان دەستەی پەیوەندییەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق و كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم، بڕیاری راگرتنی پەیوەندییەكانی ئەو هێڵە لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندیی دراوە و تەنها لەناوخۆی خۆیدا پەیوەندیی دەكرێت.

س.ر