کوردستانی
نزیکەی 20 ھەزار تۆن کەلوپەل لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل گەڕێندراونەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل ئاشکرایکردووە لە ساڵی رابردوودا لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل نزیکەی 20 ھەزار تۆن کەلوپەل گەڕێندراونەتەوە یان لەناوبراون.
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل رایگەیاند "لە مانگی کانوونی دووەمی 2023ەوە تا 31ی کانوونی یەکەمی ئەو ساڵە، 19ھەزار و 897 تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکان پەسندنەکران و زۆرینەی گەڕێندراونەتەوە و بەشێکی دیکەش لەناوبراون، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کەرەستەکان لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەگونجاون".
ئاماژە بەوەشکراوە "زۆرینەی کەلوپەلەکانیش کۆزماتیک، خواردن، خواردنەوە، کەرەستەی ڤێتێرنەری، بیناسازی و چەندین کەرەستەی دیکە بوون".
س.ر