کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی حزبەکەی ئەنجام بدات.
لە راگەیەندراوێکدا ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "بەپێی بڕیار و راسپاردەی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 6ی کانونی دووەمی 2024، بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژانی شەممە و یەکشەممە (20 و21ی کانونی دووەمی 2024) دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی حزبەکەی ئەنجام دەدات".
ئاماژە بەوەشکراوە "کۆنفرانسەکە لەژێر دروشمی (گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان) لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت".
س،ر