کوردستانی
کاتی بارینی بەفر لەناو سەنتەری شارەکان ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشناسی وادەی بارینی بەفر لەناو سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و ئاماژە بەوەدەکات، بەفر لە سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە "بەرەو دەستپێکی بەفر و سەرمای زستانە دەڕۆین و لەدواین نوێبوونەوەی مۆدێلی GFS بۆ بەفربارین لەکۆتایی ئەم مانگە ئەگەرەکان بەھێزن کە بەفر دابەزێت بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە".
ئاماژە بەوەشدەکات "بە گشتیی دابەزینی بەفر تا بەرزی 700-800م لەئاستی ڕووی دەریا لەناوچەکەدا پێشبینیدەكرێت، هەروەها بەرزاییەکانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عیراق و بەرزاییەکانی باکووری سعودیە ئەگەری بەفر بارینیان دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم سیستەمە نزیکە لەجێگیربوون تا کاتی نزیکبوونەوەش گۆڕانکاریی بەسەر وردەکاری دۆخەکەدا بەردەوام دەبێت کە ئەمانە بۆ کاتی نزیکترو ڕوونبوونەوەی زانیاری وردمان دەبێت".
س.ر