عیراقی

حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عیراق زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عیراق زیادیکردووە
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

ئەنجومەنی باڵای دادگاکانی عیراق رایدەگەیەنێت، لە هەر کاتژمێرێکدا لە عیراق شەش حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکان تۆماردەکرێت.

ئەنجومەنی باڵای دادگاکانی عیراق رایگەیاند ''لەمانگی (12)ـی ساڵی رابردوودا زیاتر لە چوار هەزار و (400) جیابونەوە و (17) هەزار (500) هاوسەرگیری لە عیراق تۆماركراوە''.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ''لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو سەبارەت بە کەیسەکانی هاوسەرگیری و جیابونەوە لە عیراق، بێجگە لە هەرێمی كوردستان، لەو مانگەدا چوار هەزار و (423) حاڵەت، واتە لە رۆژێكدا (147) و لە کاتژمێرێكدا شەش حاڵەتی جیابوونەوە تۆماركراوە''.

م.ف



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال