عیراقی
لەبارەی مووچەوە هەواڵی نوێ گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، داوای لیستی موچەی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد مووچەی هەرێمی کوردستان چەند بێت دەینێرن.
تایف سامی، وەزیری دارایی عیراق لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "داوای لیستی موچەی هەرێمان کردووە، بەڵام هێشتا وەک خۆی بەدەستمان نەگەیشتووە و کەموڕکوڕی تێدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای ناردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕی پارە و مووچەکە هەرچەند بێت لە %100 دابینی دەکەن و سەرجەم مووچەی مووچەخۆران دەنێرن".
دەشڵێت "چاوەڕێی ناردنی تەواوی دۆسیە و لیستی مووچەخۆرانی هەرێمن و هەرکات گەیشت تا کاتی هەمواری یاسای بودجە دەستبەجێ پارەی مووچە رەوانەی هەرێم دەکەن و بڕی پێویستی پارەکەش بەپێی لیستی مووچە هەرچەند بێت لە ئەستۆی دەگرن".
س،ر

بیروڕا