کوردستانی
کامێرا جێگیرەکانی هاتوچۆ دەکەونەکار.. شۆفێرانی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتووەوە کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی دەکەونەکار، ئاماژەی بەوەشکراوە ئەو کامێرانە سیستمی پۆینت تو پۆینت نییە.
ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی دووەمی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە رۆژی سێشەممە رێکەوتی 23/01/2024 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی".
ئاماژە بەوەشکراوە "وەک بەرچاو روونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆماردەکات".
هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتوچۆ.
س.ر