کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی ناحیەی باوەنور لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 19ی کانونی دووەمی 2024 ئۆتۆمبێلێکی (مان بارهەڵگر) بە ئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لەدەستدەدات لە بەرامبەر زانکۆی گەرمیان خۆی دەکێشێت بەڕاگری قەراخ ڕێگاکەدا، بەپێی زانیارییەسەرەتاییەکان بە کاریگەری رووداوەکە شۆفێرەکەی کە ئافرەتێک بووە دەکەوێت و ئۆتۆمبێلەکە دەیشێڵێت بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانە و لەدایکبووی ساڵی 1989یە و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنییەتی رووداوەکە".
س،ر