کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق هۆکاری دەست پێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە گفتوگۆکان بەردەوامن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق راگەیاند "ناکۆکییەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، لەسەر خەرجکردنی پارەکانیان، هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە کە نزیکەی 10 مانگە راگیراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "کۆمپانیاکانی نەوت پرسێکیان هەیە لەگەڵ خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتەکە، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی فەرمی".
ئەوەشی خستەڕوو "ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆمپانیاکەیان، لە ماوەی رابردوودا لە بەغدا بەشداربوون لە گفتوگۆکان و هیواداریشن ئەو گفتوگۆیانە فراوانتر بکرێن و بگەنە رێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو پرسە و دەستپێکردنەوەی تەواوی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان".
لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڕیاری دادگای پاریسەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا راگیراوە و تاوەکو ئێستا دەستیپێنەکردووەتەوە.
س.ر