کوردستانی
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە تاوانی دزی ئەنجام دابوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی دزی لێكراوەو بڕی هەزار و 850 یۆرۆ و بڕێك دیناری عیراقی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر پارە دزراوەكەدا".
ئاماژە بەوەکرد "لەئێستادا تۆمەتبار (ه،ح،ح) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسی سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا".

س،ر