عیراقی
جومانە غەلای: گەرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك لە هەرێمی کوردستان دەدەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەپێی یاسا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات، ئاماژەی بەوەشکرد دەستەی كۆمسیاران چەندین رێنمایی لەبارەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە میدیای فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی رایگەیاندووە "كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە پێی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات و چەند رێنمایی و بڕیارێك دەركراون و ئەو تۆمار و ئامێرانەی لەبەردەستدا هەیە گەرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف دەدات".

ئاماژەی بەوەکرد "دەستەی كۆمسیاران چەندین رێنمایی لەبارەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركردووە كە لە بڕگەیەكی یاساییدا هاتووە، كۆمسیۆن مافی خۆیەتی رێكارە پێویستەكان بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە پاك و بێگەردی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەروەها هەژماركردنی دەنگەكان بە ئەلیكترۆنی و دەستی بێت، وەك چۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا پەیڕەوكرا، لەئێستاشدا چاوەڕوانی بڕیاری دەستەی كۆمسیارانین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبەستێت، چونكە پێیوایە تۆمارەكە پاككراوەتەوە".
س،ر

بیروڕا