کوردستانی

ئاسایش دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند
مەودا میدیا-

هێزەکانی ئاسایشی شارەزوور سێ تۆمەتبار دەستگیردەکەن و دەست دەگرن بەسەر چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەوار.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لە رۆژی 18ی کانونی دووەمی 2024 لەدوای چاودێریکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد، هێزەکانی ئاسایش لە سنووری ناحیەی (وارماوا) بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر چەند ئامێرێکی دۆزینەوەی شوێنەوار، بەنیازبوون بۆ مەبەستی گەڕان و دۆزینەوە و دەرهێنان بەکاریبهێنن".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتباران بە مادەی 24ی شوێنەوار راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان