کوردستانی
زمانی کوردی لە قەزای خانەقین لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان مەترسییەکی گەورە لە قەزای خانەقین ئاشکرادەکات، دەڵێت "پەروەردە و زمانی کوردی لە قەزای خانەقین بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت".
حسێن جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پەروەردە و زمانی کوردی لە قەزای خانەقین بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت و لەبری خەمخواردن لە بابەتەکە، بەرپرسان منداڵەکانیان دەنێرنە خوێندنگە عەرەبییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی پێنەدانی مووچەی مامۆستایان و جێبەجێ نەکردنی داواکاری مامۆستایان، ماوەی چوار مانگە دەرگای قوتابخانە کوردییەکانی شاری خانەقین هاوشێوەی هەرێمی کوردستان داخراوە و لەتەنیشتیان ئەو قوتابخانەی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عیراقن دەوامی ئاسایی دەکەن، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی خانەقین منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە عەرەبییەکان، لە هەمووشی سەیرتر بەرپرسان لەبری بەدەمەوەهاتنی داواکاریی مامۆستایان و چارەسەرکردنی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان ئەوانیش منداڵەکانیان ناردووەتە قوتابخانە عەرەبییەکان".
ئەو بەرپرسە روونیکردەوە "ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ سەر زمان و فەرهەنگی کوردی لە خانەقین و تەعربێکی نوێی زمان و خوێندنمانە، کار وابڕوات ساڵی ئایندە هەموو منداڵانی قوتابخانە کوردییەکان دەگوازرێنەوە بۆ قوتابخانە عەرەبییەکان".
ئەوەشی وت "پاڵپشتی داواکاریی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستایانی خوێندنی زمانی کوردی خانەقینم و پێویسته لەسەر حکومەتی هەرێم ئەو مەترسییانەی سەرکەرتی پەروەردە و خوێندن لەبەرچاو بگرێت و بەجێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان، دەرگای قوتابخانەکان بکاتەوە و بایەخی تایبەت و زۆریش بە پەروەردە و خوێندن بەزمانی کوردی لە خانەقین بدات".

وتیشی "وەک هاوڵاتییەکی خانەقین ئەم پەیامە بە گوێی هەموو لایەکدا دەدەم کە بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی کورد پرۆسەی خوێندنی کوردی لە خانەقین بەرەو داخستن و فەوتان دەچێت، ئەمەش مەترسیەکی گەورەیە بۆ داهاتووی کوردستانییەتی شارەکە".
س.ر
س.ر