کوردستانی
ژنه چالاكوانێك به 6 ساڵ زیندانى سزادرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا
پارێزەر و چالاکی بواری ژنان له شارى مه‌ریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و شاره ده‌ستگیركراو شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیا ئێرانییه‌كان " گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزه‌ر و چالاكوانى بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، خەڵکی شارى مەریوانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و دانیشتووی شارى سنە، سزای 6 ساڵ و 7 مانگ زيندانى بەسەردا سەپێنرا".
لقی یەکی دادگای سنه باسى له‌وه‌كردووه "ناوبراو لە ڕێگەی دروستکردنی گرووپ و بەڕێوەبردنی دەستە و گرووپ، کۆبوونەوە دژی تەناهیی نەتەوەیی كارى كردووه".
شایه‌نى باسه، ساڵى رابردوو له ئێران، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له به‌رانبه‌ر كوشتنى ژینا ئه‌مینى ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ى چه‌ندین مانگ به‌رده‌وامى هه‌بوو.
ه،ع