عیراقی

بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د بۆردوومانكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د بۆردوومانكرا

مه‌ودا میدیا-

كه‌مێك پێش ئێستا، بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د درایه‌ به‌ر مووشه‌ك و بۆردوومانكرا.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاى ئه‌نبار له‌ عیراق بۆردوومانكراوه‌ و به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون".

له‌ ماوه‌ى رابردوو چه‌ندینجار ئه‌و بنكه‌یه‌ له‌ لایه‌ن گروپێكى چه‌كدارى عیراقى بۆردوومانكراوه‌.

شایه‌نى باسه‌، بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكاى لێیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌ دیاره‌كانى ناوچه‌كه‌، له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو به‌ ده‌یانجار ئه‌و باره‌گایه‌ به‌ر مووشه‌ك دراوه.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان