کوردستانی
ئاسایشى هه‌رێم: ئه‌و مامۆستایانه‌ى راگیراون وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده داواى كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و مامۆستایانه‌ى سلێمانى كه چونه‌ته ئاسایش له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌رو پاڵشتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گیراون.
سه‌لام عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى هه‌رێم رایگه‌یاند "له به‌یانى ئه‌مڕۆوه ژماره‌یه‌ك مامۆستا بانگهێشتى ئاسایش كراون و تا ئێستا راگیراون، ئه‌و راگیرانه‌ش له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌ر و پاڵپشتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بووه، ئه‌و مامۆستایانه له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناویان هاتووه".
وتیشى "ئه‌و مامۆستایانه غیاباتیان زۆره و هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستایان ده‌وام نه‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه پرۆسه‌ى خوێندن په‌كى بكه‌وێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، خۆپیشاندانى گه‌وره له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت له لایه‌ن مامۆستایانى سنوره‌كه.
ه،ع
بیروڕا


