کوردستانی

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابخانه‌كان: سبه‌ى ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ بۆ قوتابخانه‌كان: سبه‌ى ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێرى پایته‌خت له‌ لایه‌ن پاسدارانه‌وه‌ بكه‌ن.

ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرشکردنە سەر هەولێری پایتەخت لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ رێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی، سبه‌ینێ یەکشەممە له‌ گشت ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌ حكومى و تایبه‌ت خوله‌كێك راوه‌ستن و سرودى ئه‌یڕه‌قیب بڵێنه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن وتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبوە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆڕاگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌و داوایه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى خوێندنكراوه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان