تەندروستی

دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵڵا: ته‌نها 295 ده‌رزى گه‌شه‌ى منداڵانمان بۆ هاتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵڵا: ته‌نها 295 ده‌رزى گه‌شه‌ى منداڵانمان بۆ هاتووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى رايگه‌یاند، مانگانه‌ دوو هه‌زار ده‌رزى گه‌شه‌ى منداڵمان پێویسته‌، به‌ڵام ته‌نها 295 ده‌رزیمان بۆ هاتووه‌.

دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "منداڵێكى زۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێویستى به‌ ده‌رزى گه‌شه‌ هه‌یه‌، كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ لانى كه‌م 600 منداڵ".

هه‌روه‌ها وتى "مانگانه‌ 1500 بۆ 2000 ده‌رزیمان پێویسته‌، به‌ڵام به‌غدا 295 ده‌رزى بۆ ناردوین، له‌كاتێكدا منداڵ هه‌یه‌ مانگانه‌ پێنج ده‌رزى و منداڵ هه‌یه‌ مانگانه‌ دوو بۆ سێ ده‌رزى پێویسته‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌ڵكو به‌غدا له‌ رۆژانى داهاتوو ده‌رزى زیاترمان بۆ بنێرێت".

شایه‌نى باسه‌، ده‌رزى گه‌شه‌ى منداڵێك یه‌كێكه‌ له‌ چاره‌سه‌ره‌ سه‌ره‌كى و پێویستییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراقه‌وه‌ دابین ده‌كرێت.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان