عیراقی

دادگای فیدراڵیی عیراق لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای فیدراڵیی عیراق لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆیەکشەممە دادگاى باڵاى فیدراڵیی عیراق کۆبێتەوە و تاوتوێى پێنج سکاڵا بکات کە تایبەتن بە هەرێمى کوردستان و یەکێک لە سکاڵاکان پەیوەندیی بە پرسی هەڵبژاردنەوە هەیە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵیی عیراق بێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانونی دووەمی 2023 دادگای فیدراڵیی عیراق کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پێنج سکاڵا دەکات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بیت، یەکێک لە سکاڵاکان ئەو سکاڵایەیە کە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و دوو سکاڵان و یەکخراون، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە دژی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد