کوردستانی
سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیشیان بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گرتووە.
بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شەوی 13/12ی 1ی 2024 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و چاودێری و تیمەکانی بنکەی سۆران و دهۆکی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ بازرگانی مادە هۆشبەرەکان کە دووانیان بیانیین دەستگیر بکرێن و هاوکات لەم چالاکییەدا بڕی (25) کیلۆ و (800) گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە ناحیەی سیدەکان و سەنتەری شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا".
ئاماژە بەوەکراوە "ئەم باندەی دەستگیکراون پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنن بە مادە هۆشبەرەکان و لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان یەکێک لە بازرگانەکان رووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووەوە و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا".
س.ر