کوردستانی
شاندێکی عیراق گەیشتە شوێنی رووداوەکەی هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
بە مەبەستی لێکۆلینەوە لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر بڕیارە دوو لیژنەی باڵای عیراق بگەنە هەرێمی کوردستان.
بڕیارە دوو لیژنەی حکومەتی عيراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لیژنەکانیش پێکهاتوون لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عيراق و لیژنەی ئاسایش و بڕیارە هەردوو شاندەکە سەردانی ماڵی پێشڕەو دزەیی بکەن لە شاری هەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، ئامانج لە هاتنی ئەم دوو لیژنەیەی حکومەتی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان ئامادەکردنی راپۆرتێکە لەسەر ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێران کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا کرایە سەر هەولێر، پێشتريش شاندی لێکۆڵینەوە سەر بە حکومەتی عيراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان كردبوو بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق سەردانی نەخۆشخانەکانی کردبوو بە مەبەستی لە نزیکەوە بینینی نەخۆشەکان و شوێنی مووشەکبارانەکان.
م.ف
م.ف