کوردستانی

بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا گیرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەبەردەم ماڵەكەی لە قەزای سەیدسادق ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر توانرا ئۆتۆمبێلەكە لە قەزای رانیە بدۆزرێتەوە كە تۆمەتبار فرۆشتبووی، دواتر توانرا تۆمەتبار لە قەزای ماوەت بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ه،س،ع لەدایبكبووی 1988) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان