کوردستانی

توركیا به‌شێك له‌ خاكى هه‌رێمى كوردستانى داگیركردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا به‌شێك له‌ خاكى هه‌رێمى كوردستانى داگیركردووه‌


مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌یه‌كى توركى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه‌، وڵاته‌كه‌ى به‌ قوڵى 30 كیلۆمه‌تر ناوچه‌یه‌كى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان دابڕیووه‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى.

رۆژنامه‌ى ده‌یلى سه‌باحى توركى له‌ راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه‌ "سوپاى توركیا له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى چنگى قوفڵ، به‌ قوڵایی 15 بۆ 30 كیلۆمه‌تر ناوچه‌یه‌كى دابڕاوى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان دابڕیووه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ " لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بەدرێژایی 620 کیلۆمەتر کە دەکاتە 385 میل، رێگه‌ی سەربازیی لەناوچەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دروستکردووە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى ئەنجامدەدات".

شایه‌نى باسه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوو ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌، سوپاى توركیا ده‌ستى كردووه‌ به‌ بڕینى دارى دارستانه‌كان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و ژینگه‌ى ناوچه‌ى تێكداوه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان