کوردستانی
هۆشدارى ده‌درێته كه‌مئه‌ندامان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان رایگه‌یاند، له سلێمانى له كۆى 16 هه‌زار كه‌مئه‌ندام ته‌نها 11 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له ژیانبوونیان ئه‌نجامداوه.
سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراوه به تۆماركردنى كه‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌وانه‌ى له ژیانداماون و ده‌بێت هه‌موو كه‌مئه‌ندامێك ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات".
باسى له‌وه‌شكرد "له كۆى 16 هه‌زار كه‌مئه‌ندام له سلێمانى، ته‌نها 11 هه‌زار كهمئهدام بهرحهیاتى "له‌ژیاندابوون"یان ئه‌نجامداوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویسته له‌ماوه‌ى چوار رۆژى داهاتوو ئه‌وانه‌ى خۆیان تۆمارنه‌كردووه له‌و پرۆسه‌یه به‌خێرایی خۆیان تۆمار بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیارن ده‌بن له راگرتنى هاوكارییه‌كه‌یان".
شایه‌نى باسه، بهرحهیاتى بوون هه‌موو كه‌مئه‌ندامانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌كه كۆتایی هاتووه.
ه،ع