کوردستانی

سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عيراق: كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عيراق: كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عیراق رایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.

دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌كاتى دانیشتنى دادگایی تایبه‌ت به‌ چه‌ند پرسێكى هه‌رێمى كوردستان وتى "سێ مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، داوا دەکەن کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە یەکجاریی چارەسەر بکرێن".

باسى له‌وه‌شكرد "پێویسته‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مانگانه‌ له‌كاتى خۆیدا دابه‌شبكرێت و جیاوازى نه‌كرێت".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دادگاى فیدراڵى تایبه‌ت به‌ چه‌ند پرسێكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و بابه‌تى هه‌ڵبژاردن دانیشتنى ئه‌نجامدا، به‌ڵام دۆسیه‌كان بۆ مانگى شوباتى داهاتوو دواخران.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان