کوردستانی

كۆڵبه‌رێكى كورد كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێكى كورد كوژرا

مه‌ودا میدیا-

شه‌وى رابردوو، کۆڵبەرێکى كوردى خه‌ڵكى جوانڕۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران گیانى له‌ده‌ستدا.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ "ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ناوی سدیق میرزاییه‌، دانیشتووی جوانڕۆیه‌، بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست داوه‌، خێزانداره و باوکی دوو منداڵ بووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى پێشوه‌خت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌و كۆڵبه‌ره‌ كردووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆڵبه‌ره‌شدا چه‌ند كۆڵبه‌رێكى تر برینداربوون".

شایه‌نى باسه‌، ساڵى رابردوو به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران 111 كۆڵبه‌رى كورد گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان