سۆزان عەریف کەریم

سۆزان عەریف کەریم

پەروەردە و پرسیاری منداڵەکانمان


پەروەردەکردن یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی سەرشانی دایک و باوک، ئەوە دەبێتە سەرەتا و بنەغایەکی باش بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی سوودگەیەنەر بە کۆمەڵگە، دواتریش دەبێتە کەسێکی دیار بۆ کۆمەڵگە بەگشتی.
هەمووان تێبینی ئەوە دەکەین منداڵان زۆر پرسیار دەکەن سەبارەت بەو شتانەی وردە وردە لەناویدا پەروەردە دەبن، چونکە بۆیان گرنگە شارەزابن سەبارەت بە هەموو ئەو شتانە و هەوڵی بەکارهێنانی بدەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە زۆرجار دایک و باوک یان گەورەکان بە پرسیاری زۆری منداڵەکان توڕە و بێتاقەت دەبن و وەڵامی پێویستیان نادەنەوە، ئەوەش نیگەرانی لای منداڵان دروستدەکات و بۆ داهاتووش کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر کەسێتییان دەبێت.
لە قۆناغی یەکەمی پەروەردەی منداڵەوە پێویستە باوک و دایک گرنگی بە پرسیارەکانی منداڵان بدەن، کاتی زیاتریان بۆ تەرخانبکەن و گوێ لە ویست و داواکارییەکانیان بگرن، دەستیان بگرن و فێری ئازایەتیان بکەن، ببنە هۆکاری ئەوەی مێشکیان زیاتر کراوەبێت و وەکو گەنجینەیەک زیاتر زانیاریی تیادا کۆبکرێتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خاوەن کەسێتیی خاوەن زانیاریی و داهێنەر بن.
گرنگیدان بە منداڵ تەنها ئەوە نییە ژووری تایبەت بە خۆی هەبێت و ئامێرە زیرەکەکانی بدەیتە دەست و شارەزایی تەکنەلۆژیی پەیدابکات، بەڵکو گرنگە بەردەوام لەگەڵی بیت و رێگەکانی فێربوونی پیشان بدەیت و وەڵامی سەرنجڕاکێشی پرسیارەکانی بدەیتەوە.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan